بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "المیادین"، وەزارەتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کاتی سووریا کە سەر بە گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام لە سەفەری وەزیری دەرەوە و سەرۆکی ڕێکخراوی هەواڵگری نیشتمانی تورکیا و سەرۆکی ڕێکخراوی ئاسایشی نیشتمانی قەتەر بۆ دیمەسق هەواڵی دا.
بە گوێرەی ئەم ڕاپورتە، هاکان فیدان و ئیبراهیم کالین لە تورکیا و خەلفان کەعبی لە قەتەر بڕیارە لەگەڵ ئەبوو محەمەد جەولانی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی تەحریرولشام و محەمەد بەشیر سەرۆکوەزیرانی کاتی سووریا دیدار و گفتوگۆ بکەن.
وەزارەتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کاتی سووریا ڕاشیگەیاند کە ئامانج لە سەفەری بەرپرسانی باڵای تورکیا و قەتەر بۆ سووریا پێشخستنی گفتوگۆی سیاسی ناوخۆی نێوان گرووپە دژبەرەکانی سووریایە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە کەناڵی "العربیه" سەفەری هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ دیمەشقی ڕەت کردەوە.
Your Comment